Ramal Mahmood
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر – AA
ژمارەیەکی زۆری کەسوکاری ئەوانەی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشەکانیان دەهێننە دیاربەکر بەدەست نەبوونی شوێنی مانەوەوە دەناڵێنن.
بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی زۆر کەس لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی باشووری تورکیا نەخۆشەکانیان دەهێننە دیاربەکر. بەهۆی درێژخایەندنی ماوەی چارەسەرکردنی بەشێک لە نەخۆشەکان، کەسوکاریان ناچار دەبن شەو لە هۆڵ یان باخچەی نەخۆشخانە بەسەر بەرن.
کەسوکاری نەخۆشەکان هیوادارن شارەوانی بەقەییومدانراوی دیاربەکر میوانخانەیەکیان بۆ دروست بکات.
مونتەزەم یڵدز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی دایکی نەخۆش کەوتووە لە مووشەوە هاتوونەتە دیاربەکر و دایکیان لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە خەواندووە. ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ چوار کەسی دیکە هاتوونەتە دیاربەکر و بەهۆی ئەوەی میوانخانە لە نەخۆشخانەکە نییە ناچارن شەوان لە هۆڵی نەخۆشخانە بەسەر بەرن. گوتی: "بەدەست نەبوونی جێگەی مانەوە دەناڵێنین. لێرە لەسەر کورسی دەنووین. لەبەر بێجێی ناچار لێرە دەمێنینەوە. خۆشحاڵ دەبین بە دروستکردنی میوانخانەیەک".
مەولودە کاپڵانیش ئاماژەی بەوە دا کە ماوەی ٧٥ رۆژە کچەکەی لە ژێر چاودێری چری پزیشکدایە، گوتی: "بەمجۆرە زۆر سەختە. هیوادارین شارەوانی میوانخانەیەکمان بۆ دروست بکات. ژن و پیاو لەهەمان هۆڵ دەمێنینەوە. لەسەر ئەم کورسییە تەق و رەقانە دەخەوین. زۆرجار خەویشمان لێ ناکەوێت".