Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هێڵی ACT لەسەر ئاسمانی شاری بیشکەک پایتەختی قرغیزستان، کەوتە خوارەوە و کۆمپانیاکەش روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.
لە رێگەی سایتی هێڵی ئاسمانی ACTەوە روونکردنەوەیەک دەربارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە کاتژمێر 1:20 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمپانیاکە لەکاتێکدا لە هۆنگ کۆنگەوە بەرەو بیشکەک بەڕێکەوتبوو، بەهۆکارێکی نادیار لەکاتی نیشتنەوەدا لە رێڕەوەکەی خۆی لایداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە تائێستا ئاگاداری چارەنووسی ٤ کارمەندەکەیان نین کە لەناو فڕۆکەکەدابوون.