Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە سوپای تورکیا لە باکووری سووریا ماوەی ١٤٦رۆژە دەستی پێکردووە، ١٨٦ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێکران و ١٨ تیرۆریست کوژران.
سوپای تورکیا زانیاری لەسەر دوایین چالاکییەکانیان بڵاو دەکاتەوە لە چوارچێوەی ئۆپەراسینی قەڵغانی فوراتدا و ئاماژە بەوە کراوە کە لە رۆژی ١٤٦هەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا بارەگا و ئۆتۆمبێلی چەک و سەنگەری بەرگری و ناوەندی کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج و لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەی ئەلباب، ٨ تیرۆریستی داعش کوژراون، ٥ بینا، یەک بارەگا ویەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو خاپوور کراون.
بەدرێژایی رۆژەکە لە ئاسمان و لە رێگەی وشکانیەوە هێرشەکان بۆسەر تیرۆریستانی داعش بەردەوام بوون و ١٨ تیرۆریست کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی لەو ناوچانەی لەدەست داعش پاککراونەتەوە دەستیان کردووە بە کێوماڵکردنی ناوچەکە و ٦ بۆمبی دەستکردنیان پوچەڵکردۆتەوە و بەمەش لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تائێستا توانراوە ٢ هەزار و ٩٣٣ بۆمبی چێنراو،٤٣ مین پوچەڵ بکرێنەوە.