Muhammet Ali Kemal
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
پاریس - AA
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان مارک ئایرۆڵت هۆشداریی ئەوەی دا کە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس، هاندانە بۆ خراپە و دەرەنجامی جدیی لێدەکەوێتەوە.
ژان مارک ئایرۆڵت لە میانی کۆنفرانسی ئاشتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کە لە پاریس سازکرا، وەڵامی پرسیاری کەناڵی فرانس-3ی سەبارەت بەپیشنیازەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس دایەوە.
ئایرۆڵت رایگەیاند ''هیچ کەسێک ناتوانێت سیاسەتێکی تاکلایەنانەی کۆنکرێتیی پەیڕەوبکات، پێویستە سەرەتا مەرجەکانی ئاشتی دەستەبەربکرێن. گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس، هاندانە بۆ خراپە و دەرەنجامی جدیی لێدەکەوێتەوە''.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێی وابوو، دواجار دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت بڕیارێکی لەوجۆرە بدات.