Rewa Mahmut Hasan
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرکۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکدا بەناوی "پەیوەندی ئیسلام و رۆژئاوا لە دوێنێ و ئەمڕۆو سبەیدا" کە ناوەندی گەنجان و ئافرەتانی وەقفی کاروباری ئایینی تورکیا رێکیخستبوو، کاڵن ئاماژەی بەپەیوەندییەکانی ئیسلام و وڵاتانی رۆژئاوا کرد.
کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە جیهانی رۆژئاوا لە دوای فەتحی ئیستانبوڵەوە هیچ کاتێک لە تورکەکان خۆشنابن و هەر ئەوەشی بەهۆکاری تێکچوونی پەیوەندیەکان زانی لەنێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپادا.
کاڵن رایگەیاند کە پرسی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا زادەی کاری ٥٠ ساڵەیە و چەندین جاربە بەرزی و نشێویدا تێپەر بووە و گوتی: "کاتێک لە روانگەی ئەو پرسیارانەوە سەیری بارودۆخەکە دەکەین و دەپرسین، چین ئەو بەربەستانەی لەبەردەممانن، یان چ ئەنجامێک بەدەست دەهێنین؟ ئەوا زۆر پرس هەن کە لە پەیوەندییەکانی ئیسلام و رۆژئاوادا دەیانبینین. فەتحی ئیستانبوڵ لە هزری رۆشنبیر و مێژوونووسانی چاخەکانی ناوەڕاست و جیهانی نوێدا شوێنەوارێکی قووڵی بەجێ هێشتووە، ئەوە بۆ رۆژئاواییەکان کارێکی چاوەڕواننەکراوبوو ئیستانبوڵ لەدەستی بیزەنتیەنییەکان دەربهێنرێت. ماوەیەکی زۆریش لەناو ئەم شۆکەدابوون. لە راستیدا رۆژئاواییەکان بەهۆی فەتحی ئیستانبوڵەوە هیچ کاتێک لە تورکەکان خۆشنەبوون.