Salih Okuroğlu
31 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
بەرهەمهێنانی شیر لە سەرانسەری جیهاندا، جگە لە ئەورووپا و ئۆقیانوس زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ٩٢٨ ملیۆن تۆن.
لە جیهاندا یەکی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک ''رۆژی جیهانی شیر'' یاد دەکرێتەوە. لەو چوارچێوەیەشدا ئاژانسی ئانادۆڵو هەڵسەنگاندنێکی بۆ داتاکانی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAW) لە ٢٠٢١ کرد و پێشبینی بۆ ٢٠٢٣ خستەڕوو.
بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە، بەرهەمهێنانی شیر لە ساڵی ٢٠٢١دا، کەمێک کەمی کردووە و جگە لە ئەورووپا و ئۆقیانوس لە هەموو ناوچەکاندا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٩٢٨ ملیۆن تۆن.
لە کیشوەری ئاسیا، بەتایبەتی لە هیندستان، چین و پاکستان بەرهەمهێنانی شیر بە بەراورد بە ساڵی پێشتر سەدا ٢،٩ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٠٠ ملیۆن تۆن.
لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت بەکاربردنی بەرهەمەکانی شیر لە سەرانسەری جیهاندا لە ١٠ ساڵی داهاتوودا زیاد بکات، زیادبوونی خواست لەسەر شیر لە هیندستان، پاکستان و ئەفریقا وەک هۆکاری سەرەکی ئەوە خراوەتەڕوو.
بەپێی پێشبینییەکانی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٣١دا، زیاتر لەسەدا ٣٠ی بەرهەمی شیری جیهان هیندستان و پاکستان بەرهەمی بهێنن.
سەرەڕای زیادبوونی بەرهەمهێنانی شیر لە ١٠ ساڵی رابردوودا، پێشبینی دەکرێت چین بەرگریی لە پێگەی خۆی بکات وەک گەورەترین هەناردەکاری شیر.