توركیا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی شیر و به‌روبوومه‌كانی شیر ده‌كات بۆ چین
- باڵیۆزی چین له ئه‌نقه‌ره، دێنگ لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نیوه‌ی دووه‌می ساڵه‌وه له توركیاوه ده‌ست به ره‌وانه‌كردنی شیر و به‌روبوومه‌كانی شیر ده‌كرێت.
Afyonkarahisar
ئافیان كاراهیسار - AA
باڵیۆزی چین له ئه‌نقه‌ره، دێنگ لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نیوه‌ی دووه‌می ساڵه‌وه له توركیاوه ده‌ست به ره‌وانه‌كردنی شیر و به‌روبوومه‌كانیشیر ده‌كرێت و گوتی: ''جگه له‌وه گفتوگۆكان له‌باره‌ی زنجیره‌یه‌ك به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌رده‌وامه''.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كه ئافیۆن كاراهیسار به‌ڕێوه‌چوو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی چین و توركیا و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی مه‌ڕمه‌ڕ بۆ چین كرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له بریكاری پارێزگاری ئافیۆن كاراهیسار، مه‌همه‌ت بۆزته‌په و باڵیۆز دێنگ لی و راوێژكاری ئابووریی و بازرگانی چین، لیو یوهوا و نوێنه‌رانی كارتی بازرگانی به‌شداریان كرد.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌شی كرد، دێنگ لی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و مه‌ڕمه‌ڕه‌ی له توركیای ده‌كڕن له‌سه‌دا ٦٠ی مه‌ڕمه‌ڕه‌كانی بازاڕی چین پێكده‌هێنێت و له‌سه‌دا پێنجی ئه‌وه‌یش له ئافیۆن كاراهیساره‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
دێنگ لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گێلاسی ئافیۆن كاراهیسار جێگه‌ی خۆی گرتووه له بازاڕی چین-دا و گوتی: ''له باره‌ی گه‌شت و گوزار چاوه‌ڕوانین ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیاره چینیانه‌ی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن ساڵانه ٥٠٠ هه‌زار تێپه‌ڕێنێت. رۆژ له دوای رۆژ گه‌شتیاری چینی زیاتر روو له ئافیۆن كاراهیسار ده‌كه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له هاریكاری نێوان چین و ئافیۆن كاراهیسار به‌ده‌ستمان هێناوه زۆر دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت زیاتری بكه‌ین''.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پێشخستن و پشتیوانی كاری توركیا-چین، ئیحسان به‌شه‌ر باسی له‌وه كرد كه دێنگ لی و لیو یوهوا پشتیوان بوون له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌شه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه رێككه‌وتن كراوه له‌باره‌ی راسته‌وخۆ فرۆشتنی به‌روبوومی كشتوكاڵی و باڵنده و له‌م نزیكانه‌دا واژوو ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌شه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت مه‌ڕمه‌ڕه و گوتی: ''گه‌وره‌ترین بازاڕی ئافیۆن كاراهیسار، چین-ه. مانگی رابردوو له چینه‌وه شاندێكی ٥٠ كه‌سی هاته ئافیۆن كاراهیسار''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن