Ramal Abdullah Mahmood,Rewa Mahmut Hasan
03 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2017
موغڵا – AA
پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو، پڕۆفیسۆر دکتۆر جانان کاراتای، بەپێویستی دەزانێت گۆشتی سوور لەگەڵ چەورییەکەی پێکەوە بخورێت، راشیگەیاند: "بە دڵنیاییەوە لەشی مرۆڤ پێویستی بە گۆشتی سوورە. بەڵام چۆنێتی ئامادەکردنی زۆر گرنگە. سوورکردنەوەی مەترسیدارە. بەڵام ئەگەر ببرژێرێت یان بکوڵێنرێت تەندروستیترین چێشتە".
پڕۆفیسۆر دکتۆر جانان کاراتای لە میانی چالاکییەکدا کە واژووی لەسەر پەرتووکەکانی دەکرد بۆ خوێنەران، وەڵامی پرسیاری میدیاکارانی دایەوە. ئاماژەی بەوە دا خواردنی گۆشتی سوور لەگەڵ چەورییەکەی خۆی تەندروستیترین چێشتە.
کاراتای بەپێویستی دەزانێت گۆشتی سوور لەگەڵ چەورییەکەی پێکەوە بخورێت، گوتیشی: "بە دڵنیاییەوە لەشی مرۆڤ پێویستی بە گۆشتی سوورە. بەڵام چۆنێتی ئامادەکردنی زۆر گرنگە. سوورکردنەوەی مەترسیدارە. بەڵام ئەگەر ببرژێرێت یان بکوڵێنرێت تەندروستیترین چێشتە".
کاراتای، هۆشداری خۆی دا لەبارەی بەکارهێنانی خوێیوە و گوتی: "خوێ، بەتایبەت خوێی زبر زۆر گرنگە، ئەو کاتانەی کە ئارەقە دەکەیتەوە، نابێت بێ خوێ بین. ئەوانەشی دەرمانی دڵ وەردەگرن، نابێت بێ خوێ بن، چونکە دۆخیان تێکدەچێت.سەریان گێژ دەخوات. بۆیە دەبێت سەردانی پسپۆرتی تایبەت بکەن لەگەڵ وەرگرتنی دەرمانەکاندا".
کاراتای ئاماژەی بەوەش دا کە دەبێت لە وەرزی هاویندا ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوان بن کە لە بۆفیەی کراوەدا پێشکەش دەکرێت.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا دەربارەی هەڵخەڵەتاندنی لە لایەن چەند کەسێکەوە گوتی: "ئەمە تاوانێکی رێکخراوە، ئەوەی دزی لە من کرد، ٨ مانگ بەند کرا و دواتر ئازاد کرا، بەڵام ئەوانەی ئەو تاوانەیان رێکخستبوو هێشتا دەستگیر نەکراون.