ئەرزوڕۆم
د.فاتیح چەناکچی، مامۆستای کۆلێژی ددانپزیشکی لە زانکۆی ئەتاتورک روونکردنەوەیدا لە کاتی شوشتنی ددان چەندین وەرزشی جیاواز دەکرێن، ئەو وەرزشانەیش دەبنە ھۆی سەلامەتی مرۆڤ.
چەناکچی بۆ AA گوتی: "پێویستە بە رێکوپێکی و لە ماوەی دیاریکراودا مرۆڤ ددانی بشۆرێ، چونکە رێکوپێکی و ماوەی دیاریکراو بۆ شوشتنی ددان سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، دەبێ ماوەی شوشتنی ددان ئەوەندەی ماوەی گۆرانییەک بێ. لە کاتی شوشتندا مرۆڤ چەندین وەرزشی جۆر بەجۆر ئەنجام بدا چونکە ئەوانە دەبنە ھۆی ئەوەی مرۆڤ بە وزەیەکی زۆر و جۆشێکی بێ وێنە دەست بە کاروباری رۆژانە بکات."
چەناکچی ھەروەھا روونکردنەوەیدا رەنگە شوشتنی رێکوپێکی ددان بۆ ھەندێ مرۆڤ سوودمەند نەبێ، چونکە پێکھاتەی ددان و گوشتی لای ددانەکان جیاوازە، بۆیە دەبێ چۆنێتی شوشتنی بە گوێرەی پێکھاتەی ددانەکانی مرۆڤ بێ.