ئوشاک
سەرۆکی شارەوانیی شاری ئوشاک، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای خوێندنی نوێژی بەیانی لە سەر ئەرکی خۆی خەڵکی داوەتکرد بۆ خۆ شۆردن لە گەرماوێکی شارەکەیان.
سەرۆکی شارەوانیی ئوشاک عەلی ئەردۆغان بۆ AA گوتی: "گەرماوی کایاگێل مانگی رابردوو کەوتە کار، خەڵک بە مەبەستی چاکبوونەوە و رزگار بوون لە نەخۆشی، سەردانی دەکەن، بۆ ئەوەی سوود بگەیەنێ بەخەڵکێکی زۆرتر ئەم داوەتەمان سازکرد."
سەرۆکی شارەوانیی ئوشاک ھەروەھا گوتی: "بۆ جەماعەتی مزگەوتەکان خزمەتگوزاریی تایبەتمان ھەیە، زۆربەی ئەندامانی جەماعەت بەساڵاچوون بۆیە تووشی نەخۆشی رۆماتیزم، دڵ ، دەمار و چەندین نەخۆشی دیکە بوون، بۆ چاکبوونەوەیان سەردانی ئەو گەرماوە دەکەن و قازانجی زۆرە بۆ تەندروستیان".
شارەوانیی ئوشاک رۆژانە لەدوای خوێندنی نوێژی بەیانی، بە پاسی شارەوانی ژمارەیەک لە ئەندامانی جەماعەت دەبەن بۆ گەرماوەکەو لەسەر خەرجی ئەوان دەتوانن حەمام بکەن. پیاوان و ژنان دەتوانن کەڵک لەو دەستپێشخەرییەی سەرۆکی شارەوانی وەربگرن.
ئەردۆغان گوتی: "ئامانجمان لە دروستکردنی ئەو گەرماوە خزمەتکردنە بە خەڵکی ناوچەکە، لە یەک مانگدا ٢٥ ھەزار کەس سەردانی ئەو گەرماوەیان کردووە. سوودمەندبوونی بەساڵاچوان لەو گەرماوە زۆر باشە، چونکە گەرماو دەرمانە بۆ ٢٠ نەخۆشی جیاجیا."