اربیل
ئۆگونج دكتۆری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستا لە زانكۆی ئهكتهنز له ئه‌نتاڵیا رایگه‌یاند "ھەموو
ساڵێك ژماری ئەو نەخۆشانەی كە بە ھۆی نەخۆشیی كون بوونی مەعیدە دێنە لای ئێمە زیاد دەبن لە بەر ئەوە ئەم كەسانە دەبێ یەكەمجار پشكنین بكەن، به‌گوێرەی ئەنجامەكەی بریاڕی رۆژوو گرتن بده‌ن".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رۆژوو ده‌بن دكتۆر ئۆگونج وتی "ئه‌گه‌ر به‌بیانوی دابهنزینی كێش مرۆڤ رۆژوو ده‌گرێت، توشی نه‌خۆشی جیاجیا ده‌بێت".
دكتۆر ئۆگونج سه‌باره‌ت به رۆژووشكاندن ده‌ڵێت "لە كاتی فتاڕدا دەبێ یەكەمجار بە خواردنەوەی بێ غاز دەست بە بە خواردن بكرێ لە سەرەتا دەبێ رۆژووگر بە شله‌مه‌نی دەست بە خواردن بكات پاشان خواردنی وشك بخوات".
ئۆگونج ئه‌وه‌شی ئاشكراكردكە له ماوەی نێوان فتاڕ و پارشیو زۆڕ كورتە بۆیە پێویستە كه‌سی رۆژووگر لەو كاتە كورتەدا ناوه ناوه خواردن بخوات".
هه‌مان دكتۆر جه‌ختی له‌سه‌ر قسه‌كانی كرده‌وه و وتیشی "پێویستە خواردنی قورس لە پاشیو دا نه‌خورێت، له‌گه‌ڵ خواردنێك كه رۆنی زۆربێت ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ خراپه".
ئۆگهنج له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وت "سه‌باره‌ت به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیشی قورس ده‌كه‌ن، باكه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه وه‌رزش ده‌كه‌ن، ئاگاداری خۆیان بن.