نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاو بۆته‌وه، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌رو بارگرژی له وڵاتی سوریا مانگانه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆی سوریاوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زار كه‌سیش له‌و وڵاته ده‌ربه‌ده‌ربوون و روویان له وڵاتانی دراوسێ كردوه.
له‌لایه‌كی تر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان كۆمسیۆنی ئهولهكاری- دانوستانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ساون،
ڤالهریی ئامۆس یاریده‌ده‌ریی به‌رپرسی سكرتێری گشتی كاروباریی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان، به ته‌له‌فۆن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی ئهولهكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
ڤالهریی ئامۆس رایگه‌یاند "6.8 ملیۆن هاوڵاتی سوری پێویستی به هواكاری خێرا هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش 4,2 ملیۆن هاوڵاتی تر ده‌ربه‌رده‌ر بوون كه زۆرترینیان له‌ژنان و منداڵان".
یاریده‌ده‌ریی به‌رپرسی سكرتێری گشتی كاروباریی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی وت "بانكی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری ئاگر به‌ست ده‌كات له‌مانگی ره‌مه‌زاندا".
ڤالهریی ئامۆس داوای له ئه‌نجومه‌نی دانوستانی نهتهوهیهكگرتووهكانكرد كه به‌ركی خۆیان هه‌ڵسن له سوریا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئا‌نتۆنیۆ گوتهرهس به‌رێوه‌به‌ری باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ویش به‌ته‌له‌فۆن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد‌و رایگه‌یاند "رۆژانه له سوریا شه‌ش هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن، بۆ ولاتانی دراوسێ".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد قه‌یرانی ئیستای سوریا دوای تراژیدیای رواندا رووداوه‌كانی سوریا دێت چونكه تا ئیستا نزیكه‌ی یه‌ك پۆینت هه‌شت ملیۆن په‌نابه‌ر ئاواره‌بوون".
له‌لایه‌كی تر له‌به‌ند ئه‌له‌ر یاریده‌ده‌ریی نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له توركیا 20 كه‌مپ و نزیكه‌ی 700 هه‌زار هاولاتی سوریی له توركیا نیشیتهجێن".
بهوهتهی ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وڵاته‌كه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ لێقه‌وماوانی سوریا خه‌رجكردوه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی توركیایشی بۆ په‌نابه‌ر و هاوڵاتیانی وڵاتی سوریا دووپاتكرده‌وه.