رامه‌ڵا
له مێژووی وڵاتی فه‌له‌ستیندا درێژخایه‌نترین زیندانیكراوی به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل (جه‌بباره) كهپیاویكی ته‌مه‌ن 78ساڵ نازناوی (ماندێلای فه‌ڵه‌ستین)ه، به هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ریكخراوی ئه‌سیره‌كانی فه‌له‌ستین له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند "ئێمه به مردنی جه‌بباره ئه‌بوو سوكه‌ر زۆڕ نیگه‌رانین چونكه جه‌بباره كه‌سێك بوو كه له ژیانیدا بۆ ئازادی خۆی و خه‌ڵكه‌كه‌ی تێده‌كۆشا".
هه‌ر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد " جه‌بباره، دوای ئه‌وه‌ی كه له به‌ندیخانه بهربوودیسان هه‌موو كات بۆ خه‌ڵك یارمه‌تیده‌ربوو، هه‌مو كاتێكیش بۆ بهندیكراوانی فه‌ڵه‌ستین تێده‌كۆشی و بۆ پشتگری ئه‌وان كاری ده‌كرد".
جه‌بباره دوای 28 ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل، به داواكردنی سه‌رۆكی كۆنی فه‌ڵه‌ستین یاسرعه‌ره‌فات له ساڵی 2003 به‌ربوو، به‌هۆی مانه‌وه‌ی له به‌ندیخانه ناسناوی كۆنترین دیلی فه‌له‌ستینی لێ‌نرا.
جهببارهی 78 ساڵ، له ساڵی 1936 له فه‌له‌ستین له دایكبووه، ساڵی 1975 به بیانووی برینداربوونی 78 كه‌س و كوشنتی 13 ئیسرائیلی تهوانباركرا. پاشان له ساڵی 1976 كه له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌رێیه‌وه له لایه‌ن دادگای ئیسرائیل 30 ساڵ سزا ده‌درێت، جه‌بباره 3 ساڵ پێش ته‌واوبوونی سزاكه‌ی له ساڵی 2003 له سه‌ر داوای سه‌رۆكی كۆنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین یاسرعه‌ره‌فات ئازاد كرا.