ئه‌نقه‌ره (ئائا) – ئێلاین فۆکس له زانکۆی ئێسێکسی ئیگڵتهره، ده‌ست به تیمار کردنی پێشکه‌شکه‌ر و رۆژنامه‌گه‌ر دکتۆر مایکڵ مۆسلێی کرد، که 20 ساڵه کێشه‌ی خه‌وتنی هه‌یه و ده‌یه‌وێ خۆشحاڵ ببێت.
له تاقیگه‌ی خۆی گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که وه‌کو هه‌مو که‌سه‌کانی ره‌شبین (مۆسلێی)ش لای راسته‌که‌ی مێشکی له لای چه‌په‌که‌ی چالاکتره.
لێکۆڵه‌ره‌کان ئاشکرا کرد که لای راسته‌که‌ی مێشکی مۆسلێی 3 قات چالاکتره، داوا له رۆژنامه‌گه‌ر مۆسلێی کراوه که له ماوه‌ی 7 حه‌وته مهدیتاسیۆن بکات و زوو ئه‌و رووپێکهنینانهی که له کۆمپیوته‌ر پشانی ده‌دران بدۆزێ.
مۆسلێی دوای 7 حه‌وته ئاماژه به خۆشحاڵبوونی خۆی کرد و ئه‌و ئه‌زموونانه‌ش وکو فیلمی دیکۆمێنتێری له تلڤیزیۆنی (بی بی سی) بڵاو کراوه‌ته‌و.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرا که هه‌ردوو لایه‌نی مێشکی مۆسلێی هاوسه‌نگ بووه‌ته‌وه.