ره‌نا نوری- نهجیپ فازل چه‌لیك: ئه‌نقه‌ره(AA) توركیا به گشتی له باره‌ی هه‌موو بوارێك گه‌شه‌ده‌ستێنێ و له به‌ر ئه‌وه‌ی له ناوی له لیستی "وڵاتانی پێشكه‌وتوو" 4 پله به‌رز بووه و هاتووه بۆ پله 33 یه‌مین.
به گۆێره‌ی زانیارییه‌كانی "ئینستیت ریپوتیشن" كه له لایه‌ن په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵ كۆكراوه‌ته‌وه: راپرسیه‌ك بۆ 27 هه‌زار به‌شداربوو ساز كراوه، راپرسیه‌كه‌ش چوار پرسیار له به‌شداربووان كراوه، ده‌رباره‌ی هه‌ستی باوه‌ڕی و ئاره‌زووی هاوڵاتیان بۆچی وڵاتێك له‌جیهاندا.
له ئه‌نجامی راپرسیه‌كه وڵاتی هه‌ره به‌رێز و پێگه‌ی باش له جیهاندا وڵاتی كه‌نه‌دا به پله یه‌ك ده‌رچوو.
راپرسیه‌كه له وڵاتانی (ج، 8) ئه‌نجامدراوه، تێیدا 27 كه‌س وه‌ك به‌شدار بوو به‌شداری تێدا كردوه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه راپرسیه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه، به‌پێی بارودۆخی ئابوری و سیاسی و ژماره‌ی دانیشتوان ده‌ستنیشانكراون.
له ئه‌نجامی ئه‌م راپرسیه‌دا به گۆێره‌ی ئاماری ساڵی رابووردو كه پله‌ی زۆر به‌رز بووه "توركیا، شیلی، عه‌ربستانی سعودییه" ئه‌و وڵاتانه‌ش كه پله‌ی نزمیان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر یه‌كه له یۆنان به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری، وڵاتی هیندستان و ئیسرائیل و ئه‌رجه‌نتین و ئه‌فریقای باشور و فهنزیۆلاش پله‌ی بهرێزبوونیان دابه‌زیوه.
له 10 سالی رابووردو توركیا به گێشهپێدانی ئابوری و ئیستقراری سیاسی سه‌رنجی وڵاتانی دونیای بۆ لای خۆی راكێشاوه، قیرانی ئابوری له جیهاندا كاریگه‌ری له سه‌ر توركیا نه‌بووه.
توركیا دوای وڵاتی چین له جیهاندا دوه‌مین وڵاته كه به‌ره‌و گه‌شه‌ی ئابوری باش ده‌روات. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له ساڵی 2010 به 9.2 ئابوری به‌رز بووه و له ساڵی 2011 به رێژه‌ی 8.5 گه‌ش بووه.
به‌هۆی بارودۆخی ئابوری وڵات توركیا له ساڵی 2012 له 37دا بووه، ئه‌م ساڵیش 4 پله له‌و ریز به‌نده هاتۆته خوار بۆ پله 33.
كه‌نه‌دا جارێكی دیكه‌ش وه‌ك ساڵی رابردو بووه پله یه‌كه‌م له رێزی ئه‌م لیسته‌دا. دوای كه‌نه‌داش وڵاتی سوێد دووه‌مین بووه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامار و رێژه‌یه وڵاتی سویسراش پله‌ی به‌رز بووه و له رێزی سێیه‌م. وڵاتی عێراقیش له ساڵی 2003 تا ساڵی 2011 له ئه‌م لیستهده هه‌ر له كۆتایی بووه. وڵاتی روسیاش هه‌رچه‌نده له باره‌ی ئابوریه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ئه‌م لیسته‌دا یه‌ك رێز نزم بووه.