اربیل (AA) - نووسه‌ر و مێژوونوس مسته‌فا ئه‌رمه‌غان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری باس له‌وه ده‌كات، له ڕاستیدا خه‌ڵك ئاشتی ده‌وێت، نه‌ك بیستنی هه‌واڵی مردن و هاتنه‌وه‌ی تابوتی كه‌سوكاریان.ئارمهغان كه 2 مانگار له كۆمیسیۆنی ئاقڵمه‌ندانی ماڕماڕا كاری كردووه، له چوارچێوه‌ی ڕۆژانی كو‌لتور و كتێبی ئه‌میر سوڵتان له مه‌یدانی ئه‌میر سوڵتان, لهكامپینی واژو كۆكردنه‌وه‌دا، بینرا و لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی ئه‌نادوڵ وتی "خه‌ڵك توركیایه‌كی ده‌وێت، كه هه‌ركه‌س بتوانێ به‌و په‌ڕی ئاسوده‌یی تێیدا بژێت و ئارامی سه‌قامگیر بێت, ئیًمهش له‌دوای ئه‌وه‌ین و كاری بۆ ده‌كه‌ین".ئارمهغان كه سه‌ردانی 10 شاری كردووه و 50 كۆبونهوهشی كردوه، سه‌باره‌ت به تێكده‌ر و نهخوازیارانی ده‌ڵێت "بێگومان نه‌خوازیار, گێڕه‌شێوێن و دژبه‌ران ده‌بێت بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه نه‌ویستراوه له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی ده‌وڵه‌ت و رێكخراوی تیرۆر, پڕۆسه له به‌رده‌وامیدایه به‌ڵام پیًویسته ئه‌وه‌ش بزانین، كه ئێمه له‌نێو پڕۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسان نین و جێبه‌جیكردنی ته‌واوی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش پێویستی به كات هه‌یه".