سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 75 كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون، سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ندكردن ده‌بێت به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگا.
جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانییان له‌ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وام له‌چاودێری و بهدواداچوندان بۆ گه‌ڕان به‌دوای مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به‌و ماددانه‌وه ده‌كه‌ن یان به‌كارییان ده‌هێنن.
به‌گ گوتی، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه له‌ووڵاتانی دراوسێ به‌شێوه‌ی قاچاخ و نهێنی ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو جۆره‌كانیشی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه ده‌هێنرێن، له‌وانه‌ش تلیاك و حه‌شیش و شیشه‌و ....تاد.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌دوایین هه‌ڵمه‌تی ئاسایش‌دا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 5 كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌یه‌كێكیان گۆرانیبێژێكی میللیه‌و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌جۆری حه‌شیشه‌و شیشه‌و ئامێری تایبه‌ت به‌و مادانه‌یان پێ بووه.
له‌باره‌ی ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گیراون، گوتی"له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 75 كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون كه‌به‌شێكیان هاووڵاتی كوردن و به‌شێكی تریشیان بیانین، ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌نێوان 18 بۆ 45 ساڵیدایه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تۆمه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و دوای بڕیاری دادوه‌ر سزای بازرگانانی ئه‌و ماددانه به‌ندكردنی هه‌میشه‌ییه‌و به‌كارهێنه‌رانیش نابێت له 3 ساڵ كه‌تر و له 15 ساڵ زیاتر بێت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌گ، تائێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته شوێنی به‌رهه‌مهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌وه‌شی كه‌هه‌یه هه‌مووی له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه ده‌هێنرێته ناوه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی به‌شی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له‌ساڵی 2012دا له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 165 كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنان و بازرگانی پێوه‌كردنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها یه‌ك كه‌سیان ژن بووه.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا 7 كیلۆگرام تلیاك و حه‌شیش و 200 پارچه حه‌ب و 19 گرام هێرۆین و 65 گرام شیشه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.