سلێمانی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان قوتابی "چرۆ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا" به‌به‌ده‌ستهێنانی 697 نمره پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌و كۆی نمره‌كانی ده‌كاته 99,6 و به‌و 3 نمرهیهشی كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پێی ده‌درێت كۆی نمره‌كانی ده‌گاته 102,6.
چرۆ ئه‌حمه‌د له‌دایك بووی 2/8/1995ه و قوتابی خوێندنگه‌ی رزگاری نمونه‌یی كچانه له‌شاری سلێمانی، ئاستی بژێوی خێزانه‌كه‌یان مام ناوه‌ندییه و باوكی كاسبه دایكی ژنی ماڵه‌وه یه و چوار خوشك وبرایهكی هه‌یه ، چرۆ له‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌كانی و له‌كاتی پیرۆزبایی هاوڕێكانی له‌نێو خوێندنگه‌كه‌یدا ، په‌یامنێری ئاژانسی(ئه‌نادۆڵ) سه‌ردانی كرد‌و گفتوگۆیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
چرۆ سه‌ره‌تا له‌باره‌ی دۆخی خۆیه‌وه له‌قۆناغی 12ی ئاماده‌یی گوتی، سه‌ره‌تا كه‌له‌قۆناغی 11 ه‌وه ده‌رچووم بۆ قۆناغی 12 زۆر دڵه‌ڕاوكێ و ترسم هه‌بوو ، به‌ڵام دواتر دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر به‌پشتیوانی خودا توانیم سه‌ركه‌وتوو بم و له‌كۆتایشدا ئه‌و نمره به‌رزه به‌ده‌ست بهێنم.
زۆرینه‌ی قوتابییه‌كانی هاوشێوه‌ی چرۆ له‌قۆناغی 12 دا له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه مامۆستای تایبه‌ت بۆ پێداچونه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی زیاتری وانهكانییان ده‌گرن و پاره‌یه‌كی زۆر له‌وه‌دا خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام چرۆ به‌پێچه‌وانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات باوه‌ڕی به مامۆستای تایبه‌ت نه‌بووه و بۆخۆی رۆژانه 12 كاتژمێر هه‌وڵ و كۆششی كردووه.
چرۆ له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندندا له‌سه‌ر ئاستی خوێندنگه‌كه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كاتێك ئاگاداری‌یان كردووه‌ته‌وه به‌سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه ، تووشی شۆك بووه‌و له‌وباوه‌ڕه‌دا نه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
چرۆ له‌كۆتاییشدا سوپاسی زۆری ماڵه‌وه‌یان و مامۆستاكانی خوێندنگه‌كه‌ی ده‌كات كه‌هاوكاری زۆریان كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نمرهیهو خوازیاره له‌داهاتودا ببێته پزیشكێكی دڵسۆز بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.