كۆنیا
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو نزیكه‌ی 900 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی مه‌ولانایان كردوه له شاری كۆنیای توركیا.
مۆزه‌خانه‌ی مه‌ولانا یه‌كێكه له‌و مۆزه‌خانانه‌ی توركیایه كه زۆرترین كه‌س و گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌كه‌ی له شه‌ش مانگی رابردووی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 900 هه‌زار كه‌س وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یان كردوه.
یوسف به‌نلی به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه به ئاژانسی ئه‌نادوڵی راگه‌یاند "به‌هۆی كێشه‌ی تهكنتیكی نه‌توانراوه، ئاماری گه‌شتیارانی ساڵی رابردوو ئاماده بیكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه ئه‌وه‌شی وت "كۆزهخانهی مه‌ولانا یه‌كێ:ه له‌و مۆزهخانانهیه له توركیا زۆرترین كه‌س وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن".
به‌وته‌ی یوسف به‌نلی له‌سه‌رانسه‌ری شاری كۆنیا شه‌ش مۆزه‌خانه هه‌یه مۆزه‌خانه‌ی مه‌ولانا زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن، زۆرترین له گه‌شتیاران له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێن به‌تایبه‌تی هاوڵاتیانی یابانی".
به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه ئه‌وه‌شی وت "سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه له مانگی ره‌مه‌زاندا زیادی كردوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماری مۆزه‌خانه‌كه له رۆژێكدا 4 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن.