سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش له‌كۆی 34 هه‌زارو 344 خوێندكار ته‌نها 9 هه‌زارو 715 خوێندكار ده‌رچوون و ڕێژه‌ی ده‌رچونیش 28% بووه.
نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی 2012/2013ی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 34 هه‌زارو 344 خوێندكار به‌شدارییان كردووه‌و له‌و ژماره‌یه ته‌نها 9 هه‌زارو 715 خوێندكار ده‌رچوون .
ناوبراو هۆكاری كه‌می ژماره‌ی ده‌رچووانی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كهبهبڕیارێك زۆرینه‌ی خوێندكاران چونه‌ته نێو تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیدا كه‌هه‌موویان داغڵ كراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌به‌شی زانستی 18 هه‌زارو 196 خوێندكار به‌شدارییان كردووه‌و له‌و ژماره‌یه 4 هه‌زارو 175 خوێندكار ده‌رچووه‌و ڕێژه‌ی ده‌رچوون 22,94% بووه.
له‌سه‌ر ئاستی زانستی "چرۆ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا له‌ئاماده‌یی ڕزگاری ، تابلۆ جه‌وهه‌ر عومه‌ر له‌ئاماده‌یی دووكان ، كاروان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا له‌ئاماده‌یی 5ی ئازار له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم دووه‌م بون، بروج جه‌میل محه‌مه‌د له‌ئاماده‌یی شه‌پۆل دووه‌می سلێمانی و سێیه‌می هه‌رێم و هه‌ریه‌ك لههودا تۆفیق ڕه‌حیم له‌ئاماده‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان و سابا عادل حه‌سه‌ن له‌ئاماده‌یی هاوچه‌رخی نمونه‌یی سێیه‌می سلێمانی و پێنجه‌می هه‌رێم بون.
له‌سه‌ر ئاستی وێژه‌ییش 14 هه‌زارو 674 خوێندكار به‌شدارییان كردووه‌و 5 هه‌زارو 5 خوێندكار ده‌رچووه‌و ڕێژه‌ی ده‌رچوون 34,11 % بووه.
خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانیش دیده‌ن هادی ئه‌حمه‌د له‌ئاماده‌یی شایسته یه‌كه‌می سلێمانی و سێهه‌می هه‌رێم بووه، كه‌یوان سدیق حسێن له‌ئاماده‌یی كێوه‌ڕه‌ش دووه‌می سلێمانی و چواره‌می هه‌رێم ، ڕاستی عه‌تا ئه‌حمه‌د له‌ئاماده‌یی سه‌ڵاحه‌دین سێهه‌می سلێمانی و حه‌وته‌می هه‌رێم بووه.
له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌ییش هه‌زارو 474 خوێندكار به‌شداربون و 535 خوێندكار ده‌رچووه‌و ڕێژه‌ی ده‌رچوون 36,30% بووه.
یه‌كه‌مه‌كانیش لهلهئامادهییه پیشه‌سازییه‌كان شاگوڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌د له‌ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی، له‌بازرگانی ڕێكه‌وت فازڵ حه‌سه‌ن له‌ئاماده‌یی بازرگانی سلێمانی، له‌كشتوكاڵ شێنێ عومه‌ر عه‌لی له‌ئاماده‌یی به‌كره‌جۆ.
سه‌باره‌ت بهخوێندگا یه‌كه‌مه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی له زانستی، خوێندگای شه‌هید جه‌باری نمونه‌یی یه‌كه‌م و كۆلێجی ئه‌زمه‌ڕی به‌هره‌داران دووه‌م و ئاماده‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان سێهه‌م بوون، له‌سه‌ر ئاستی وێژه‌ییش ئاماده‌یی شاناخسێ یه‌كه‌م و ئاغجه‌له‌ر دووه‌م و ئاماده‌یی نیشتمانی كچان سێهه‌م بون.