سلێمانی
به‌گوێره‌ی ئامارێك له‌ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان زیاتر له 23 كه‌س له‌ناو ئاودا خنكاون، ڕۆژنامه‌نوسێكی گه‌رمیانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی نه‌بونی شوێنی گشتی و مه‌له‌وانگه‌وه هاووڵاتیان ڕوو له‌چه‌م و ڕوباره‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕوداوانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كه‌ده‌ست ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)كه‌وتووه، ته‌نها له‌ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوداو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌ناو چه‌م و ڕوبارهكاندا خنكاون و دواتر گه‌یه‌نراونه‌ته پزیشكی دادوه‌ری 13 كه‌س بووه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ژماره‌ی قوربانییان به‌زیاتر ده‌زانن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئاماره ته‌نها ئه‌وانه‌یه كههاتووهته لای ئه‌وان و به‌شێكی تری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناوچه دووره‌كان خنكاون نه‌هێنراونه‌ته پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردودا له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان 10 كه‌س له‌ئاودا خنكاون، 5 كه‌سییان له‌ڕوباری سیروان و 5 كه‌سی تریشیان له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌به‌نداوه‌كانی باوهشاسوارو رۆخانه له‌گه‌رمیان گیانییان له‌ده‌ستداوه.
بێستون ژاڵه‌یی ڕۆژنامه‌نوسی گه‌رمیانی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیاد بونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ خنكاون، به (ئه‌نادۆڵ)ی گوت"زیاد بونی ئه‌و ژماره‌یه‌ی قوربانییانی ئاو بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیاندا نه‌بونی شوێنی گشتی و مه‌له‌وانگه‌ی تایبه‌ت و كه‌شی گه‌رمی ناوچه‌كه و نه‌بونی هۆشیاری تاكه‌كان و كه‌می ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه هۆكاری ڕوداوه‌كانن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه داوای كرد لایه‌نی به‌رپرس به‌په‌له چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات و مه‌له‌وانگه‌ی تایبه‌ت له‌شاره‌كاندا بكاته‌وه تاوه‌كو گه‌نجان ڕوو له‌چه‌م و ڕوباره‌كان نه‌كه‌ن بۆ مه‌له‌كردن.