قۆنیا
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڕێژەی مادەی (تۆکسین) لەلەشی ئەو کەسانەی کەم دەخەون زیاترە تا ئەوانەی تێرخەون، زۆری ئەو مادەیەش دەبێتە ھۆی ژاراویی بوونی جەستەو کاریگەریی دەبێ لەسەر جەستەو دەروونیش.
تەنیا رێگە بۆ کەمکردنەوەی تۆکسین، خەوتنی گونجاوە بەپێی پێویست. (د.یاووز سەلڤی) مامۆستا لە(زانکۆی سەلجوق) لەمبارەیەوە گوتی" بۆ ئەوەی مرۆڤ لەش ساغبێ پێویستە لەسێ بەشی ژیانی بەشێکی بۆ خەوتن تەرخان بکات".
شارەزایان دەست نیشانیانکردووە سەردەمی پێشکەوتووی ئێستا ئاسانە بۆ ئەوەی ئینسانە کەم خەو بکات بەتایبەتی ئیشوکارو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، کەمخەوی دەبێتە ھۆی تێکچوونی ھاوسەنگی جەستەیی و دەروونی، دەبێتە ھۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش و ڕێگا خۆشکەرە بۆ درووستبوونی نەخۆشی کوشندە. لەنەخۆشییەکانی دەمارەوە تاکو کێشەی دەروونی.
کەم خەوی لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی ماندوو بوون، بێتاقەتی، خێرا تووڕەبوون و کەمبوونەوەی سەرنج و ھاوسەنگی، لەبیر چوونەوە و ھاتنە کایەی ڕووداوی بچووک و سەرنەکەوتن لە خوێندن. زۆربوونی ڕێژەی تۆکسین ھۆکارێکی سەرەکی ئەو گرفاتەیە لەدوای کەمخەوی.