ئەنتاڵیا
سەرۆکی بەشی نەشتەرگەریی لەکۆلێژی پزیشکی (زانکۆی ئاکدەنی) د.ئۆزلەنەن ئۆزکان رایگەیاند: لەکۆتایی ئەم حەفتەیەدا رێگە دەدرێ بەو کوڕە گەنجەی دەموچاوی پیاوێکی مردوویان لەڕوخساریدا چاندەوە کە بچێتە بەر ئاوێنەو تەماشای خۆی بکات.
رەجەب سەرت، مانگی رابردوو لەنەشتەرگەرییەکی دەگمەندا دەموچاوی کەسێکی مردوویان بۆ چاندەوە. ئەو کەسەی دەموچاویان گواستەوە بۆ رەجەب خەڵکی وڵاتی پۆڵۆنیا بوو لەشاری مۆغلای تورکیا لەڕووداوێکدا گیانی لەدەستدابوو.
د. ئۆزلەن ھەروەھا گوتی " ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە سەرکەوتووبێ، ئەوا دەبێتە پێنجەمین نەشتەرگەریی لەتورکیا کە دەموچاوی کەسێکی دیکە بگوازنەوە بۆ کەسانی دیکە"