ئەنقەرە
لە توێژینەوەیەکی پسپۆڕانی بواری شێرپەنجە دەرکەوتووە دەتوانرێ چارسەری شێرپەنجە بکرێ لەڕێی چالاککردنی بەکتریایەکی (ئەسید)ەوە کە ھیچ پێکھاتەیەکی ژەھری تێدا نییە، بەوەیش بەر دەگیرێ لەتەشەنەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان و سیستمی بەرگریی لەش چالاک دەکاتەوە.
لێکۆڵەران دوای ئەوەی خانە شێرپەنجەییەکانیان لەمرۆڤەوە گواستەوە بۆ مشک لەدوای پێدانی چارەسەر، دەرکەوت ژیانیان بە شێوەیەکی بەرچاو درێژ بووەوە. ھاوکات دەرکەوتووە ئەو چارەسەرە( نانۆ )ییە پێشکەوتوترە لەچارەسەرەکانی پێشووتر ھیچ زیانێک ناگەیەنێ بەخانەکانی دیکەی توش نەبوو بە شێرپەنجەکە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕان ئاماژە بەو دەکەن دەبێ لێکۆڵینەوەی دیکە لەو بارەوە بکرێ تا ئومێدێکی زۆر ببەخشێ بە ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی شێرپەنجەی مەمک.