ئەنقەرە
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەوڵاتی چین، ئەو کەسانەی لەحەفتەیەکدا دوو جار سیری خاو دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بەشێرپەنجەی سییەکان بەڕێژەی ٤٤% کەمترە لەو کەسانەی سیر ناخۆن.
سیر چارەسەرە بۆ ھەوکردن و ئەرکی دژە ئۆکسید دەبینێ لەلەشی مرۆڤدا. ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن یا بەبێ خواستی خۆیان دوکەڵی جگەرە ھەڵدەمژن، ئەگەر سیر بخۆن ٣٠% لەمەترسییەکانی نەخۆشیی سییەکان دوور دەکەونەوە.
بەڵام پسپۆڕان بۆیان یەکلایی نەبووەتەوە کە ئاخۆ سیری برژاو ئەو کاریگەرییەی ھەیە کە سیری خاو ھەیەتی یا نە.