ئەستەنبۆڵ
بوڕھان ئەنگین پڕۆفیسۆر و مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی جەراح پاشا لە زانکۆی ئەستەنبۆڵ، رایگەیاند لەناو بۆنی ئەسڵی چەند ماددەیەکی کیمیاوی ھەیە، لەناو مارکەی سەختەش ئەو ماددە کیمیاویانە زۆر زیاترە:" بەکارھێنانی بۆنی سەختە دێتە واتای زیان گەیاندن بە پێست و شوێنە ھەستیارەکانی لەش".
ئەنگین لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری AA ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بۆنەی لە شوێنی مۆڵەتپێنەدراو بەرھەم دەھێندرێ زیان بە پێست دەگەینێ. ئەو پڕۆفیسۆرە پێیوایە بۆنی ئەسڵی لە کۆمپیانیا بەناوبانگەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێت و زیانەکانی بۆ نزمترین ئاست کەمدەکرێتەوە:" تاقیکردنەوە بۆ بۆتی سەختە ناکرێ، لەبەر ئەوەی کۆنتڕۆڵی جۆری بۆ ناکرێ ھەندێک ماددەی تێکەڵاو دەکرێ کە کاریگەری خراپی بەسەر تەندروستی بەکارھێنەر ھەیە".
لە قسەکانیدا ئەنگین ئاماژە بە دۆزینەوەی چەند ماددەیەکی کیمیاوی لە بۆنی ئەسڵی دەکات و بەم شێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات:" ئەگەر بۆنەکە سەختە بێ جۆر و رێژەی ئەو ماددانە زیاترە. توێژێکی پێست ھەیە کە رۆڵی دیواری بەرگری دەبینێ. تا ئاستێکی دیاریکراو ئەو توێژە لاواز دەکات. لەناو بۆنی سەختە ماددەی پلاستیک ھەیە کە ئەویش زیانی زۆری بۆ پێست ھەیە".
ئەنگین دەڵێ ئەوانەی ئەو جۆرە بۆنانە بەکاردێنن تووشی " سووربوونەوەی سوتاندنی پێست " دەبن. چونکە یەکسەر لەکەکە دەرناکەوێت، بۆ ئەمە ھەست بەوە ناکەن کە ئەوە لە ئەنجامی بەکارھێنانی بۆنی ساختە تووشیان بووە.
ئەنگین ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بۆنی سەختە بەکاردێنن و دەڵێت:" ئەوانەی بۆنی سەختە بەکاردێنن پێویستە نەچنە بەر رۆژ. لەبەر ئەوەی بێ پشکنین ماددەی کیمیاوی تێکەڵ دەکرێت لەوانە بەکارھێن بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی حەساسیە و گۆڕانی رەنگی پێست ببێ".
ھەندێک کەس لەبەر ئەوەی ھەرزانە ئەو جۆرە بۆنە بەکاردێنێ، ھەندێکی تریش دەزانن زیانی ھەیە بۆ ئەوە لە بەکارھێنانی دوور دەکەونەوە.