ئیزمیر
پرۆفیسۆر (د.ئوغور تەکین) مامۆستای کۆلێژی پزیشکی ددان گوتی" نەمانی ددان بێجگە لەوەی جوینی خواردن زەحمەت دەکات، ھەروەھا دەبێتە ھۆی خوار بوونی ئێسکی شەویلگەو رووخسار تێکدەدات"
تەکین ھەروەھا روونیکردەوە مانەوەی چاڵی شوێنی ددانە کەوتووەکە وا دەکات خانەی تازە دروست نەبێ و دیمەنێکی تازە لەڕووخساری ئەو کەسەدا دێنێتە ئاراوە.
پرۆفیسۆر تەکین مۆجگاریی ئەو کەسانە دەکات ددانیان کەوتووە "چاندنەوەی ددان(implant) لەناو ئێسکی شەویلگەوە باشترین چارەسەرە بۆ پێشگرتن بەنیشاندانی روخسار بەپیری"