ئەنقەرە
زاناکانی تورکیا ناوی رۆبۆتەکەیان ناوە (ئەبو سینا) توانای وردو خاشکردنی بەردی سێ سانتیم و نیوی ھەیە لەگورچیلەدا بەبێ ئەوەی کەسەکە ھەست بەئازار بکات.
پرۆفیسۆر (د.ڕەمزی ساغڵەم) لەنەخۆشخانەی ئەنقەرە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی" بەردی گەورە لەگورچیلەدا دەبێتە ھۆی ھەوکردن و گیرانی بۆڕی میزو ئازاری زۆر. ئێستا لەڕێی ئەو ڕۆبۆتەوە بەتیشکی لێزەر دەشکێنرێ بەبێ ئەوەی نەخۆش ھەست بەئازار بکات".
ساغڵەم گوتیشی"ئامێرەکە لەسەر گورچیلە دادەنرێ و بۆخۆی بەردەکە دەدۆزێتەوە. دواتر بەلێزەر بەردەکە ورد دەکات و وەکو تۆزی لێدێ بەئاسانی لەڕێی میزەوە دێتە دەرەوە".