ھەکاری
لەناوچەی ھەکاری، زیادبوونی بەرھەمی سێو جوتیارانی ئەو ناوچەی خۆشحاڵ کردووە. بە جۆرێک خەڵکی ئەو ھەرێمە بە یارمەتی ژووری کشتوکاڵی ھەکاری شەش ساڵ پێش ئێستا چەندان نەمامی سێویان چاندووەو ئیستا بەرھەمی ئەو سێوانە سوودی باشی ھەیە.
باخی حەسەن سەیدام لە گوندی سالکیملی لە ناوچەی گەڤەر کە ٤٠ کیلۆ مەتر دوورە لە گوندەکەیانەوە، بەرھەمێکی زۆری ھەبووە. سەیدام بۆ AA گوتی: "لەباخەکەمدا ٣٠٠ بنەدار ھەن، ساڵانە زیاتر لە سێ تەن بەرھەمی سێوم ھەیە. بە بەرھەمەکەی بژێوی خێزانەکەوم دابین دەکەین."
ھەرچەندە زستانی ساڵی پار بەھۆی بەفربارینی زۆرەوە ھەندێک لە دارەکانی شکانەوەو وشکبوون بەڵام پایزی ئەمساڵ بەرەکەتێکی زۆری ھەبوو.