Yusuf Özcan
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2022
پاریس-AA
به‌پێی راپرسییه‌كانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا، سهركۆمار ئیمانوێل ماكرۆن جارێكی دیكه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان له میانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێر ٢٠:٠٠ به كاتی ناوخۆی وڵاته‌كه كۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌و راپرسییانه‌ی كه رادیۆی فرانس ئینفۆ سه‌ربه رادیۆی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ی كردووه، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌سه‌دا ٥٨،٢ی ده‌نگه‌كان و ركابه‌ره‌كه‌ی، راستڕه‌وی توندئاژۆ، مارین لوپێن له‌سه‌دا ٤١،٨ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
هاوكات رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كردووه، له‌سه‌دا ٢٨،٢ی ده‌نگه‌كانه و ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له ساڵی ١٩٦٩ه‌وه تا ئێستا. رێژه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن بریتی بووه له ٧١،٨ له‌سه‌دا.
به‌وشێوه‌یه‌ش ماكرۆنی ٤٤ ساڵان بووه سێیه‌م سهركۆمار كه بۆ دووه‌م جار هه‌ڵببژێردرێته‌وه.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له فرانسوا میته‌ران و جاك شیراك دوو خول سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسایان كردبوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئاشكراكرانی ئه‌نجامه‌كانی ژماردنی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نساوه، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ماكرۆن له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به فه‌رمی یه‌كلایی ببێته‌وه.
هاوكات ئه‌نجامه فه‌رمییه یاساییه‌كان رۆژی ٢٧ی نیسان له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووره‌وه، رابگه‌یه‌ندرێت.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا له ساڵی ٢٠١٧دا، ماكرۆن به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٦٦،٠٦ی ده‌نگه‌كان، كه‌وتبووه پێش لوپێن و به سهركۆمار هه‌ڵبژێردرابوو. لوپێن له‌سه‌دا ٣٣،٩ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.