Mustafa Keleş,Hemın Othman Mohammed
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كه‌م لایه‌ن نابن رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بشكێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له لایه‌نه‌كان پێشێلی بكات، به شێوه‌یه‌كی پێداگریانه وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
له گوتارێكیدا كه له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كرد، روحانی باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی له دووی میانڕه‌وی و دیالۆگدایه.
روحانی گوتی: "ئێمه هه‌ڕه‌شه له كه‌س ناكه‌ین، لێبوورده‌یی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌سیش نیشان ناده‌ین. گوته‌كانی ئێمه رێز و شه‌ره‌فه. به هه‌ڕه‌شه و ترس جووڵه ناكه‌ین".
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له ئه‌نجامی دانوستانی دووساڵ هاتۆته ئاراوه و، به په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدی ناسنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه و، گوتی: "ئه‌م رێككه‌وتنه ته‌واو سه‌ربه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه، ته‌نیا له‌نێوان یه‌ك وڵات یان دوو وڵات، یاخود كیانێكدا نییه".
روحانی باسی له‌وه كرد كه ئێران ئامانجی چه‌كی ئه‌تۆمیی نییه و نابێت، رووی قسه‌كانی كرده ئیسرائیل و، گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رژێمی سیۆنیستی چه‌ته به چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌رێمیی و جیهانیی ده‌كات و، پابه‌ندی هیچ رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی نابێت، مایه‌ی نیگه‌رانییه وه‌ك وڵاتێكی ئاشتییخواز بوێری وانه دادان نیشان ده‌دات".
سه‌ركۆماری ئیران، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه نابنه وڵاتی شكاندنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و، گوتی: "له حزورتاندا به‌یانی ده‌كه‌م كه وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران نابینه یه‌كه‌م وڵات بۆ تێكدانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه پێشێلبكرێت ئه‌وا پێداگریانه وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه تێكبدریت كه تازه هاتوونه‌ته جیهانی سیاسه‌ته‌وه ئه‌وا زۆر جیگه‌ی داخ ده‌بێت. جیهان هه‌لێكی مه‌زن له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌و كرده ناڕه‌وایه به‌ربه پێشكه‌وتنی ئێران ناگرێت. حكوومه‌تی نوێی ئه‌مریكا به پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌نیا قه‌ده‌ری خۆی له‌ناوده‌بات. ئه‌مریكا زیان به متمانه‌ی به‌لێنه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت له دانووستانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا".