Ömer Aydın,Mohammed Baqi Hussein
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی RTL رایگه‌یاند، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌نجامیداوه رایگه‌یاندووه، ئێران پابه‌ند بووه به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه و گوتی: "رێككه‌وتنه‌كه گرنگه".
جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاندووه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی تاوتوێده‌كات و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووش وه‌زیرانی ده‌ره‌وەی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م رێككه‌وتنه‌دا راستگۆ بمێنینه‌وه وهه‌وڵ ده‌ده‌ین ئێرانیش له‌نێو رێككه‌وتنه‌كه‌دا بمێنێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییانه‌ی له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه له ئێران رێككه‌وتنیان واژووكردووه كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن رێگریی بکەن له‌و زیانانه‌ی کە به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه‌كه ئه‌گه‌ری هه‌یه لێیان بكه‌وێتەوە.