Ecenur Çolak,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
رۆما - AA
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگه‌یاند، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی به ئێرانی راگه‌یاند "پابه‌ندبن به بهڵێنهكانتانهوه، ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین به به‌ڵێنه‌كانی خۆمانه‌وه. هه‌موو به‌یه‌كه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێککەوتنی ئەتۆمی ده‌پارێزین".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له نوێنه‌رایه‌تی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا سازیكرد، فێدێریکا مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به نیگه‌رانییه‌وه پێشوازی له راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه له رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، خۆشحاڵ ده‌بن ئه‌مریكا چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه و كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نزیكترین هاوبه‌شی ئه‌مریكا بێت و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و گوتی:
"رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، رێككه‌وتنێكی دوو لایه‌نی نییه. له‌به‌رئه‌وه تاك لایه‌نه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه له‌ده‌ست هیچ وڵاتێكدا نییه. رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک گرنگییه‌كی زۆر هه‌ستیاری هه‌یه بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه، ئه‌ورووپا و هه‌موو جیهان. ئێران وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردوویه‌تی له‌و كاته‌ی به‌رده‌وامبووه له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی رێککەوتنی ئه‌تۆمی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و كاریگه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه متمانه‌یان به كاره‌كان، ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌یه و دامه‌زراوه‌كه ده راپۆرتی له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوكرده‌وه كه دڵنیایه له‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنه‌كانی بردووه‌ته سه‌ر.
فێدێریکا مۆگێرینی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵگرتنی سزاكان مادده‌ی بنه‌ڕه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌یه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه هه‌م هاوكاری ئه‌رێنیی هه‌بوو له په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌میش وای له ئێرانییه‌كان كرد پابه‌ندبن.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی راشیگه‌یاند، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڵێنی به‌رده‌وامیی له‌مباره‌وه داوه و گوتی: "به‌تایبه‌تی نیگه‌رانم له‌و سزا نوێیانه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراون".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی هاوبه‌ش له‌وباره‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و جه‌ختیكرده‌وه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی و وه‌به‌رهێنانه ئابوورییه‌كانی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی راشیگه‌یاند، رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌ره‌نجامی 12 ساڵ دیپلۆماسییەت بووه و موڵكی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و رێككه‌وتنه، گرنتیی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م نه‌هێنێت.
فێدێریکا مۆگێرینی جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سووره له‌سه‌ر پاراستنی رێككه‌وتنه‌كه و به‌رده‌وامده‌بن له بانگهێشتكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ستان به ئه‌ركی خۆی له‌وباره‌وه و گوتی:
"رێگه مه‌ده‌ن هیچ كه‌س ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. ئه‌م رێككه‌وتنه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كان كه به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسی به‌ده‌ستهاتووه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیش جیاوازبن، ده‌كرێت له به‌شێكیدا هاوبه‌شیمان هه‌بێت. ئه‌م رێككه‌وتنه موڵكی هه‌موومانه. وابه‌سته‌بن به بهڵێنهكانتانهوه. ئێمه‌ش وابهستهدهبین به به‌ڵێنه‌كانی خۆمانه‌وه. هه‌موو پێكه‌وه به‌رگری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ین".