Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
نیویۆرك - AA
Fitch Ratings دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، مه‌ترسییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی زیاتر كردووه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا دامه‌زراوه‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، مه‌ترسییه‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئه‌وه به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات.
راگهیهنراوهكه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كاریگه‌رییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان زیاتر له تێكچوونی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه و دروستبوونی هه‌ستیاری له رواڵه‌تیاندا ده‌بینرێت.
هاوكات ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئێران بگوازرێته‌وه بۆ چینێكی پارێزگارتر، به‌ڵام هه‌ر له‌نێو ئه‌و چینانه‌ی كه پشتگیریی رێككه‌وتنه‌كه‌یان كردووه.
جهختیشكراوهتهوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سعوودیه و ئیسرائیل شهڕهنگێزانهتر هه‌ڵوێست له‌ئاست ئێران‌دا نیشانبده‌ن و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریا و یه‌مه‌ن هه‌ڵكشان به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئێران به‌هۆی لاوازیی باری ئابوورییه‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه سنووردارده‌بێت.
هاوكات جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌ستپێبكاته‌وه، مه‌ترسییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان زیاتریش ههڵهكشێن له‌ناوچه‌كه‌دا و ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌رزده‌كاته‌وه.