Sarmand Hameed
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی لە مەهاتیر محەمەد کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکوەزیرانی مالیزیا.
بەپێی بەیاننامەیەکی گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندێرس کە کۆپیەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو تیایدا هاتووە "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، مەهاتیر محەمەد دەکات کە رۆژی پێنجشەممە وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی مالیزیا دەست بەکاربوو".
ساندێرس راشیگەیاندووە کە سەرۆک (ترەمپ) پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی مالیزیا دەکات بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و مالیزیا کراوە و جەخت لەسەر گرنگی گرتنەبەری هەنگاوی هاوبەش دژ بە ئاستەنگە هەرێمیی و نێودەوڵەتیی و بەهێزترکردنی کاری هاوبەش لەنێون هەردوو وڵات کراوەتەوە.
دوای ئەوەی له ههڵبژاردنه گشتییهكهی مالیزیادا كه رۆژی چوارشەممەی رابردوو بهڕێوهچوو، ئەو هاوپهیمانییەتییەی کە سهرۆكوهزیرانی پێشوو، مههاتیر محهمهد رابهرایهتی دەکرد یهكهم دهرچوو و زۆرینهی کورسییەکانی پهرلهمانی بهدهستهێنا، دوێنێ پێنجشەممە، ناوبراو وەک سەرۆکوەزیرانی مالیزیا سوێندنی یاسایی خوارد.
بەمەش، مەهاتیر محەمەد بووە حەوتەمین سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لەدوای سەربەخۆیی مالیزیا لە داگیرکاری بەریتانیا لە ساڵی ١٩٥٧.
مەھاتیر محەمەد لە ساڵی ١٩٨١ەوە تا ساڵی ٢٠٠٣، بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ مالیزیای بەڕێوەبرد.