Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر پێداویستییه ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ره‌نگه له رێككه‌وتنه‌كه ده‌رچن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی په‌رله‌مانی ئێران (ICANA)، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف گوتی: "وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ماونه‌ته‌وه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر پێداویستییه ئابوورییه‌كانی ئێران له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت له رێككه‌وتنه‌كه نامێنێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دووچاری ناڕه‌حه‌تی بوون له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی میوانداری ئامرازی تایبه‌تی پاره‌دان بكات (Special Purpose Vehicle-SPV) كه میكانیزمێكی دارایی و سزاكانی ئه‌مریكا نه‌یگرێته‌وه و گوتی: "وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌ی میوانداری SPVی ده‌كات دووچاری ناڕه‌حه‌تی بوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئێستا ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشنیازكراون بۆ میوانداری SPV ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند نه‌كردووه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه خاوه‌نی رێگاكانی جێگره‌وه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانییه‌كان بپارێزێت.