Yusuf Hatip,Şerife Çetin,Mohammed Baqi Hussein
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
برۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند کە لەمیانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئێران جه‌ختیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له كه‌شوهه‌وایه‌كی نیاز باش و بنیاتنەردا.
مۆگێرینی كه میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئێرانی كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و، تیایدا رایگه‌یاند "جه‌ختمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له كه‌شوهه‌وایه‌كی نیاز باش و بنیاتنەردا".
هاوكات رێككه‌وتنه‌كه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی دیپلۆماسی گرنگ له قه‌ڵه‌مدا.
فێدێریکا مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه ئێران و وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كان له‌هه‌موو ئاستێكدا له‌و باره‌یه‌وه و، شاره‌زایانی لایه‌نه‌كان ده‌ستیان به‌كاركردووه.
مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو به به‌شداری ئێران و له‌ئاستی جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه له ڤیه‌ننا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كرێت و، سبه‌ینێ له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا بابه‌ته‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌ندامه‌كان له‌سه‌ر رێوشوێنی ته‌واوكار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان كارده‌كه‌ن نه‌ك به‌تەنها له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئاماژه‌ی به گرنگیی قووڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران داوه.
مۆگێرینی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "هێڵی هاوبه‌ش" له‌گه‌ڵ ئێران پێكده‌هێنرێت و ئه‌مه‌ش له‌ئاسایشی بازرگانیی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌سته‌به‌ركردنی سیستمی بانكداری له‌ئێران كاریگه‌ر ده‌بێت.
- "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئێران به‌شێوه‌یه‌كی جدی به‌رده‌وامده‌بن له كاركردن"
مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، له‌دۆخێكی سه‌ختدان و گوتی،"ده‌كرێت نه‌توانم باس له گەرەنتی یاسایی و ئابووری له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بكه‌م. به‌ڵام لایه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئێران بە سووربوونیان لەسەر بەردەوامی لە هەنگاوەکان، به‌رده‌وامده‌بن له‌كاركردن".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی گوتیشی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئێران به‌رده‌وامده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رۆژی 8ی ئەم مانگە كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگه‌یاند.