Tolga Akbaba
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا.
زەریف له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، فه‌یسەڵ میقداد و باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق، جه‌واد تۆرقابادی-ه‌وه پێشوازی لێكرا.
له فڕۆكه‌خانه زەریف بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و گوتی: "ده‌بێت به‌ره‌ی نوسره و شاندی رێكخراوی تیرۆریستیی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام له ئیدلب بچنه ده‌ره‌وه".
زەریف باسی له‌وه كرد كه ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی ئاشتیی سووریا له لووتكه‌ی سێقۆڵی كه به به‌شداری توركیا و رووسیا له حەوتی ئه‌یلوولدا له تاران سازده‌كرێت تاوتوێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌ركێكی گرنگ ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی وڵاتانی دراوسێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بۆ زێدی خۆیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا، زەریف له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه یه‌ك رۆژییه‌دا بۆ سووریا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، به‌شار ئه‌سه‌د و وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌لید موعه‌لیم كۆده‌بێته‌وه.