Rewa Mahmood Hasan
11 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
به‌غدا - AA
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و شاندی یاوه‌ری.
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردووەتەوە، دوای مه‌راسیمی پێشوازی و پشكنینی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و لێدانی مارشی نیشتمانی هه‌ردوو وڵات، به‌رهه‌م ساڵح خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و شاندی یاوه‌ری ده‌ربڕی.
به‌رهه‌م ساڵح و روحانی به ئاماده‌بوونی شاندی وه‌زاری هه‌ر دوو وڵات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامدا و چه‌ندین دۆسێیه‌ی گرنگی جێ بایه‌خییان باس كرد له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی ئابووری.
هاوكات هه‌ردوو سهركۆمار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیانكرد له باره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه و جیهان و جه‌نگ و مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، جەخت له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران كرایه‌وه له رووی ئه‌منی و سیاسی و بازرگانی كه سه‌رجه‌میان له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی و گه‌لانی ناوچه به‌گشتی بێت.
سه‌ركۆماری عێراق جه‌ختی له‌و كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی روحانی زۆر گرنگه و كه‌شێكی گونجاوی بۆ لێكتێگه‌یشتن ره‌خساندووه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وندییه هاوبه‌شه‌كان و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاسایشی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پێویستی به‌هاریكاری زیاتره له پێناوی ڕێگەگرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌ركۆماری عێڕاق، رۆڵی ئێرانی له پشتیوانیكردنی عێراق له جه‌نگی دژ بە تیرۆر به‌رزنرخاند، هاوكات جه‌ختیشی كردوه كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پێویسته هزری تیرۆر و توندوتیژی به ته‌واوی ریشه‌كێش بكرێت له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌ركۆماری عێراق دووپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه كه به‌غدا شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و خوڵقاندنی سیسته‌مێكی ئابووری هاوبه‌ش، هاوكات روونیشی كرده‌وه كه عێراق له پاش شكستپێهێنانی داعش له به‌رده‌م دوو پرۆسه‌دایه، ئه‌وانیش دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری سیاسیه له‌وڵاتدا.
لای خۆیه‌وه سه‌ر كۆماری ئێران سوپاسی عێراقی كرد بۆ پێشوازی و میواندارییه گه‌رمه‌ی لێ كراوه و ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رکۆمار زۆر باش بوون و جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرێت له ناوچه‌كه‌دا و ده‌شكرێت رۆڵی گه‌وره‌تری هه‌بێت له سه‌قامگیری و ئارامی ئیقلیمیدا.
هه‌روه‌ها روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و سێكته‌ره‌كانی وزه و ئاسانكاری بۆ سه‌ردانی زیاره‌تكه‌ران و ئاڵۆگۆڕی بانكیی و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا.