Muhammet İkbal Arslan,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و شاندی یاوه‌ری گەیاندە ئه‌نقه‌ره، كاتژمێر 10:30 له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا نیشته‌وه.
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز و باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره، جه‌نه‌راڵ عه‌لی سیڤری-یه‌وه پێشوازی لێكرا.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی كۆماری له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باس له ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بكه‌ن به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كان له نێوان توركیا و عێراق، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بیروڕا بكه‌ن له‌باره‌ی پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌روویانه‌وه ره‌وشی سووریا.
به‌رهه‌م ساڵح له ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌ك سه‌ركۆماری عێراق له دووی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ه‌وه، یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی تورکیا ده‌كات.