Aynur Ekiz,Zafer Fatih Beyaz,Ramal Abdullah Mahmood
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی كۆماری بەفه‌رمی پێشوازی كرد له سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح.
ئه‌ردۆغان و ساڵح دوای ئه‌وه‌ی جێی دیاریكراوی خۆیان گرت له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، مارشی نیشتیمانی هه‌ردوو وڵات لێدرا و ٢١ گولـله‌تۆپ ته‌قێندرا.
سه‌ركۆماری عێراق سڵاوی له سه‌ربازانی ریزگرتوو كرد. لە رێوڕەسمەکەدا چه‌ند جۆره ئاڵا و جلوبه‌رگێكی سه‌ربازی ده‌بیندران كه گوزارشت له دامه‌زراندنی ١٦ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ن له مێژوودا.
دوای بەخێرهێنانی شاندی میوان، هه‌ردوولا لەسەر پلیکانەکان کە ئاڵای هەردوو وڵات هەڵواسرابوون تۆقەیان لەگەڵ یەکتر کرد و وێنەیەکیان گرت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاند، ئەردۆغان و به‌رهه‌م ساڵح كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ده‌به‌ستن.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و وه‌زیری بازرگانی، روهسار په‌كجان و وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستان، به‌كر پاكدهمیرلی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی به‌رگریی، ئیسماعیل ده‌میر و پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، واسیپ شاهین ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون.