Mazin Majeed Asaad Baqal,Hemın Othman Mohammed
18 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2019
به‌غدا - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح پێشهاته‌كانی ئاسایش و سیاسیی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرد.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جێفری له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆبووه‌ته‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه پێشهاته سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ كراوه، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگه‌ژانه كرایه‌وه كه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
سه‌ركۆماری عێراق، هیوای خواستووە په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌هێز بكه‌ن، هەروەها ئاماژه‌ی به گرنگیی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات كردووە كه خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح باسی له گرنگیی پشتیوانی ئه‌مریكا كرد له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
لای خۆشیه‌وه جێمس جێفری پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سەقامگیری له عێراقدا.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كرد كه وڵاته‌كه‌ی پێداگره له هاریكاریکردنی عیراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.