Hemn Baban
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، عێراق پابه‌نده به په‌یڕه‌ویكردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی كه پردی دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دۆست و دراوسێیه‌كانیدا و له‌نێویاندا ئێران دروست ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیی کرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و رایگەیاندووە كه عێراق مكوڕه له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات (ئەمریکا) و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی دۆست له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
سه‌ركۆماری عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی له‌وه‌شكردبوو كه عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای له‌پێشترین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كان بونیاد ده‌نێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له ناوچه بگێڕێت و پێگه‌یه‌كی هه‌بێت هه‌مووان ببینێت بۆ وتوێژ و لێكتێگه‌یشتن دوور له ململانێ و ناكۆكییه‌كان.
لە راگه‌یه‌ندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا هاتووە کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێویسته رۆڵی عێراق و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ناوچه‌كه ده‌یاندات ره‌چاوبكرێت له پاڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و راكێشانی وه‌به‌رهێنان و پسپۆڕییه بیانییه‌كان له‌نێویاندا په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.