سلێمانی.. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كۆنفرانسی حه‌وته‌می ده‌به‌ستێت
- له شاری سلێمانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بوونی رابه‌ری گشتی ئه‌و حزبه و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆنفرانسی خۆی ده‌به‌ستێت.
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
وتاری كۆنفرانس له لایه‌ن رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، عرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز خوێندرایه‌وه و باسی له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌و شكست و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له رووه جیاوازه‌كانەوه به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق داواشی كرد كه كۆنگره له مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو له یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ببه‌سرێت.
له‌باره‌ی كۆنفرانسه‌وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێویسته له نێوان دوو كۆنگره‌دا كۆنفرانسێك ببه‌سترێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م كۆنفرانسه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی جددی ده‌كرێت بۆ كار و پرۆژه و ئه‌دای به‌رپرس و ده‌زگا و ئۆرگانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و له‌هه‌مانكاتدا داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی نوێ بۆ دووساڵی ئاینده تا ده‌چینه كۆنگره".
ئەو گوتیشی: "بۆیه له‌م كۆنفرانسه‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به جددی هه‌ڵوه‌سته ده‌كات له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لێك كه په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌سازی فیكری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه كار و پرۆژه سیاسیه‌كانی خۆی فراوان بكات".
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی گوتیشی: "دڵنیام ئه‌م كۆنفرانسه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و بیروڕای جیاواز ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی حزب"..