Mustafa Melih Ahıshalı
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمیه‌كان له ئێران، حه‌سه‌ن روحانی، له 12ـه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی ئێران، عه‌لی ئه‌سخه‌ر ئه‌حمه‌دی، له بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی ولاته‌كه‌ی له تارانی پایته‌خت، روونكردنه‌وه‌یدا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاندیدی ریفۆرمخواز و موحافهزهكاری میانڕه‌و، حه‌سه‌ن روحانی، له‌كۆی 38 ملیۆن و 914 هه‌زار و 470 ده‌نگی ئه‌ژماركراو، 22 ملیۆن و 796 هه‌زار و 468 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه كاندیدی موحافزكاران، ئیبراهیم ره‌یسی، 15 ملیۆن و 452 هه‌زار و 194 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كاندیده‌كانی دیكه‌ش موسته‌فا میر سه‌لیم، 445 هه‌زار و 211 ده‌نگ و موسته‌فا هاشمیتهبا 210 هه‌زار و 597 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌حمه‌دی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌نجامه فهومییهكان كاتژمێر 14:00 به‌كاتی ناوخۆی تاران رادهگهیهندریت.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه، روحانی نزیكه‌ی %58.5ی ده‌نگه ههژماركراوهكانی به‌ده‌ستهێناوه، ره‌یسی-ش %39.7.