Dlshad Saifaalddin Ahmed
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
سلێمانی -AA
بەخاكسپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا دوای گەیشتنی بە گردی زەرگەتە هات كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی نوێژی مردووی لەسەركرا و بە ئاپۆڕایەكی جەماوەری بەرەو گردی زەرگەتە كە مەكۆی سەرەكی گۆڕان و ماڵەكەی لێیە بەرێکرا.
لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی نەوشیروان مستەفا هەزاران كەس لە بەرپرسانی حزبی و حكوومی عێراقی و هەرێمی كوردستان ئامادەن.
بڕیارە پاش كەمێكی تر لەسەر گۆڕەكەی پەیامی پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستان و بنەماڵەكەی بخوێندرێتەوە.
سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی ٢٠١٧/٥/١٩ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا دوای هەفتەیەك لە گەڕانەوەی لە وڵاتی بەریتانیا و مانەوەی لە ماڵەكەی خۆی لە شاری سلێمانی، كۆچی دوایی كرد.