Mohammed Baqi Hussein
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
وه‌زیری ناوخۆی ئێران، عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی ئاشكرای كرد، حه‌سه‌ن روحانی به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی سه‌دا 57ی ده‌نگه‌كان، بۆ جاری دووه‌م به سه‌ركۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
رەحمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، ئه‌نجامی كۆتایی 12یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێرانی ئاشكراكرد.
رەحمانی رایگه‌یاند، رێژه‌ی سه‌دا 99.7ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه و گوتی: "41 ملیۆن و 220 هه‌زار و 131 ده‌نگده‌ر ده‌نگیداوه و روحانی توانیویه‌تی 23 ملیۆن و 549 هه‌زار و 616 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت. روحانی به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی سه‌دا 57ی ده‌نگه‌كان به سهركۆمار هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه".
هه‌وره‌ها رەحمانی رایگه‌یاند، كاندیدی موحافەزكارهكان، ئیبراهیم ره‌ئیسی، 15 ملیۆن و 786 هه‌زار و 449 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته رێژه‌ی سه‌دا 38.2 ی ده‌نگه‌كان. هاوكات مسته‌فا میرسه‌لیم 478 هه‌زار و 215 ده‌نگ و مسته‌فا هاشمیتهبا 215 هه‌زار و 450 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
- حه‌سه‌ن روحانی كێیه؟
كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان و موحافەزكاره میانڕه‌وه‌كان، روحانیی ته‌مه‌ن 69 ساڵ، له هه‌ڵبژاردنی پێشوود رێژه‌ی سه‌دا 50.7ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه حهوتهمین سه‌ركۆماری ئێران.
روحانی كه جاری دووه‌مه به سهركۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت، پێشتر وه‌ك ئه‌ندامی شورای به‌رگریی باڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران له شه‌ڕی ئێران-عێراقدا، سه‌رۆكی بنكه‌ی سه‌ربازیی خاته‌مول ئه‌نبیا، فه‌رمانده‌ی به‌رگریی ئاسمانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئاسایشی نیشتمانی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان، سه‌رۆكی شاندی دانوستانه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و چه‌ند ئه‌ركێكی دیكه كاریكردووه.
روحانی كه خۆی وه‌ك موحافەزكارێكی میانڕه‌و وه‌سف ده‌كات، له پلانیدایه به‌مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، ساڵانه 50 ملیار دۆلار له وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌دارانی بیانی ده‌ست بكه‌وێت. روحانی كه نه‌یتوانی ئه‌وه‌ی ده‌یویست له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بەده‌ستی بهێنێت، له‌هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ئابووریی وڵاته‌كه‌یدا بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ر به كورتهێنان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10 بگرێت.
زیادكردنی ئازادییه‌كان، هه‌لیكار، بوژانه‌وه‌ی به‌رده‌وام، دیالۆگ له‌گه‌ڵ جیهان و په‌یوه‌ندیی ئاشتیانه، له به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی روحانی-ن.