Zana Natık Kerem
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
ریاز ــ AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە هۆڵی یەمامە لە شاری ریازی پایتەخت، پێشوازی لە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كرد.
لە دوای رێوڕەسمی پێشوازی كردنەكە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ملوانكەی شا عەبدولعەزیزی بەخشیە دۆناڵد ترەمپ كە بە بەزرترین مەدالیە لە سعوودیە دادەنرێت.
ئەمڕۆ شەممە، لە میانی یەكەمین گەشتی بۆ دەرەوە لە دوای دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە.
بەپێی زانیارییەكان هەر ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و دۆناڵد ترەمپ لووتكەی سعوودیە ــ ئەمریكا بەڕێوەدەچێت كە تیایدا جەخت دەكاتە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها لە میانی لووتكەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەكرێت.
ئەمڕۆ و سبەی یەكشەممە، لە میانی سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سعوودیە، سێ لووتكە لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت كە تیایدا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەركردەكانی وڵاتانی كەنداو و سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كۆدەبێتەوە.