Gamze Türkoğlu Oğuz
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ڤێنسێنت رهفیت كه به باڵی فایبه‌ر لە كاربۆن دروستکراو و کۆڵەپشتی توربۆ له ئاسمان نمایشی ئه‌نجام ده‌دا له میانی مه‌شق و راهێناندا له دوبه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
دەستەی پەخشی بەریتانیا (BBC) بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای جێتمان دوبه‌ی راگه‌یاندووه، ڤێنسێنت رهفیت ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له میانی مه‌شق و راهێناندا گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای جێتمان دوبەی-دا هاتووه "ڤێنسێنت وه‌رزشوانێكی لێهاتوو بوو، ئه‌ندامێكی زۆر خۆشه‌ویست و به‌ڕێزی یانه‌كه‌مان بوو. دڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكار، دۆست و هاوكارانییهتی".
ڤێنسێنت رهفیت له ژیانیدا چه‌ندین نمایشی مه‌ترسیداری وه‌ك خۆبازدان به په‌ڕه‌شووت له تاوەری خه‌لیفه كه به‌رزترین تاوەرە له جیهان ئه‌نجامداوه.
ناوبراو له رێگای ئه‌و نمایشانه‌ی له كۆمپانیای جێتمان دوبه‌ی ئه‌نجامیدا كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانیی سویسری ئیڤ راسی'یه‌وه دامه‌زرێندرا به‌ناوبانگ بووبوو.