Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند به‌شێك له بوودجه‌ی ئه‌و سندوقه‌ی بۆ پشتیوانیكردن له سوپای ئه‌فغانستان دیاری كراوه بۆ دروستكردنی دیوار له سنووری ئه‌مریكا و مه‌كسیك ته‌رخان ده‌كه‌ن كه بڕیاره دروست بكرێت.
گوته‌بێژی پنتاگۆن تۆم كرۆسۆن له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاند: "دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشنیاره‌ی له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و تیمه‌كه‌ی وه‌رمانگرت كۆنگرێسمان له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه بریكاری وه‌زیری به‌رگری (پاتریك) شاناهان وه‌ك چوار پڕۆژه‌ی زیاده رازی بووه به له ئه‌ستۆگرتنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رژینه‌كان به بڕی یه‌ك ملیار و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار له توسكۆن (ئاریزۆنا) و ئهلسهنترۆ (ته‌كساس) كه ده‌گاته ٧٨،٢٥ میل (١٢٦ كیلۆمه‌تر)".
كرۆسۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه جگه له‌وه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی داهات له‌و چالاكیانه‌ی ئه‌نجام دراون هه‌روه‌ها به گۆڕانكاری و چاكسازی له ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌دا بودجه‌ی ئه‌و سندوقی داهاته له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه دابین كراوه.
- شاناهان جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و بودجه ته‌رخانكراوه له سندوقی پشتیوانی ئه‌فغانستان بڕدراوه
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی ئه‌مریكا به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه ٦٠٠ ملیۆن له بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ دیواره‌كه ته‌رخان كراوه له‌و یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره بووه كه پلان وابووه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانی پێ بكرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پاتریك شاناهان به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری لیتوانیا ئارتیس پابریكس له كاتێكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بهدرۆنهخستنهوه ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه به‌شێكی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ دیواره‌كه‌یان له‌و بودجه‌یه‌وه دابین كردووه كه بڕیار وابووه ژماره‌یه‌ك چالاكی پێ ئه‌نجام بده‌ن له ئه‌فغانستان.
شاناهان رایگه‌یاند: "به‌شێك له‌مه، له ئه‌فغانستان زیاد بووه یان له ئه‌نجامی سكهه‌ڵگوشین بووه، یاخود له رووی تێرمینیلۆژییهوه چیتر تۆ ناته‌وێت به‌كاریبهێنیت، له‌و پاره‌یه‌ی ئه‌وێوه هاتووه".
- په‌یام بۆ ئێران
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا له ئه‌نجامی ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیی جه‌نگیی و فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئێران هیچ گۆڕانكارییه‌كی له هه‌ڵسوكه‌وتیدا كردووه یان نا، شاناهان رایگه‌یاند: "ئه‌وه گرنگه ئێران تێبگات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، وه‌ڵامێكی گونجاو وه‌رده‌گرێت".
پاتریك شاناهان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له ئێستادا هیچ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێران به‌نیازه چی بكات، ناڵێت و رایگه‌یاند: "ئێمه له‌پێناو شكستهێنان به تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌پێناو ئاسایش له‌وێین. بۆ رێكخراوه نهێنییه‌كان له‌وێین به‌ڵام خۆشمان ده‌پارێزین".